سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
RSS
ده‌نگوباس - سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات ئه‌مساڵ 2009 په‌یمانگای دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه و (50) دادوه‌ر و داواكاری گشتیش بۆ دادگاكانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێنن.
بڵند حه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد له وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم به ئاسۆی ڕاگه‌یاند له به‌رنامه‌دایه ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ر و دادوه‌ری داواكاری گشتی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێم بڕیاریانداوه به‌پێی ڕێنمایی و چه‌ند بنه‌مایه‌ك به‌شێوه‌یه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دادوه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت دابمه‌زرێن نزیكه‌ی 30 دادوه‌ر و 20 دادوه‌ری داواكاری گشتی بۆ دادگاكانی هه‌رێم دابمه‌رێنرێت.
ئه‌وه‌شی وت: "دامه‌زراندنی ئه‌م دادوه‌رانه به‌پێی لێهاتوویی و شاره‌زایی كاری یاساییه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت".
ناوبراو ئاشكراشیكرد "هه‌موو ئه‌م دادوه‌رانه به‌پێی پێویست له دادگاكانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێن، په‌یمانگای دادوه‌ریش له هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت كه ئێستا یاساكه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه بڕیاره ڕوانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی".
یاسای ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی گشتیی ئیتیحادی
ئه‌مه‌ی خواره‌وه، ده‌قی یاسای ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی گشتی ئیتیحادی عێراقه، كه له18 ماده پێكهاتوه‌و كاری راهێنان‌و دیاریكردنی فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ده‌بێت. له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا به‌شێكی ده‌بێت.
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه، یاساكه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
په‌رله‌مانتارێك: هیچ رێگرییه‌كی یاسایی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستاندا نییه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن
كه‌ریم به‌حری ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی سورین له سه‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆی كه 19/5 ئه‌نجام بدرێت، چونكه دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان هیچ پاساوێكی بۆ نیه.
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی، كه‌ریم به‌حری رایگه‌یاند: له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌هۆكاری سیاسی یان ته‌كنیكی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كوردستان دوابخرێت، ئه‌وا هیچ رێگریه‌كی یاسایی نیه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، چونكه په‌رله‌مان وه‌ك گه‌وره‌ترین ده‌زگای یاسادانان بۆی هه‌یه هه‌ر یاسایه‌ك زیاد بكات.
وتیشی: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌رله‌مان به به‌ڵَگه سه‌لمێنراوه كاتێك له‌خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چه‌ند جارێك ماوه‌ی په‌رله‌مان درێژكراوه‌ته‌وه و ئه‌و جۆره‌ش له‌وڵاتانی تر كاری پێكراوه.
ئارێز عه‌بدوڵڵا: پێویسته ناوی په‌رله‌مانی كوردستان به‌زمانه‌كانی كوردی و سریانی و توركمانی و عه‌ره‌بی بنوسرێت
دوای ئه‌وه‌ی (كۆتا) بۆ نه‌ته‌وه‌كانی كلد و ئاشور و توركمان له‌په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرا و ناوی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان به‌ڕه‌سمی بوو به‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری رۆشنبیری په‌رله‌مانی كوردستان داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه له‌نوێكردنه‌وه‌ی تابلۆی په‌رله‌مان ناوه‌كه به هه‌رچوار زمانی نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان و به‌ئینگلیزیش بنوسرێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری رۆشنبیری په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌وه مافی نه‌ته‌وه‌كانی كلد و ئاشور و توركمان خۆیانه‌و له‌ناو په‌رله‌مانیش (كۆتا) یان هه‌یه، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم ئێمه‌ش ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌ین.
وتیشی: هه‌روه‌كو چۆن په‌رله‌مانی كوردستان هی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی كوردستانه، با ناوه‌كه‌شی به‌زمانی هه‌مووان بنووسرێت.
دارا نوره‌ده‌ین سوێندی یاسایی خوارد
PNA - دادوه‌ر "دارا نوره‌ده‌ین"، وه‌ك وه‌زیری دادی عێراقی فیدراڵ، سوێندی یاسایی خوارد. "محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، له میانه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دادوه‌ر "دارا نوره‌ده‌ین"، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان، وه‌ك وه‌زیری دادی عێراق په‌سندكرا و سوێندی یاسایی خوارد. دادوه‌ر "دارا نوره‌ده‌ین" كورده و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حكومی پێشوو بووه، وه كاندیدی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانییه.
جێی ئاماژه‌یه هاوپه‌یمانی كوردستانی ئه‌و پۆسته‌ی به یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دابوو، به‌ڵام له لایه‌ن نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵه‌وه، كاندیده‌كه‌ی یه‌كگرتوو بۆ پۆستی وه‌زیری داد ڕه‌تكرایه
یاسا‌و گرفتی گه‌نده‌ڵیی
مه‌ترسییه‌كانی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی تادێت فراوانتر وزۆرتر ده‌بێ كه‌هیچ كات كه‌متر نییه له‌شوێنه‌وارو ترسی دیارده‌ی تیرۆر كه‌پێده‌چی تیرۆر ڕۆژانه به‌سه‌ده‌ها قوربانی وكوشتن له‌كۆمه‌ڵگادا بخاته‌وه، كه‌ئێستا له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی خوارووی عیراق هه‌ستی پێده‌كه‌ین، به‌لام گه‌نده‌ڵیی به‌جۆراوجۆرێتی ڕه‌نگ وشێوازه‌كانی كاركردنی مه‌ترسیدارتره له تیرۆر وته‌قینه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر بلاوبێته‌وه ئه‌وا به‌دڵنییایه‌وه ده‌بێته‌مایه‌ی نه‌خۆشی وتێكه‌ڵی ناخ و ده‌روونی هه‌موو كه‌سه‌كان ده‌بێت و شیرازه و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا تێكده‌دات، ئه‌سته‌میشه به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر بكرێت، كه‌چی تیرۆر مه‌ترسییه‌كی كاتییه‌و له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكیتر ده‌گۆڕێت و ڕێژه‌ی مه‌ترسییه‌كانیشی جیاوازه له‌نێوان ده‌وڵه‌تاندا، ئه‌گه‌ر هاوكاریی و تێگه‌یشتنێك هه‌بێت له‌نێوان گروپ و لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگاو هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌وا بێگومان ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و یاسایه‌ی كه له‌كۆتایی مانگی ئابی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی عیراقه‌وه ده‌رچوو كه‌پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه خرابووه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌پێدانی پاداشت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌هه‌واڵ و مه‌ترسییه‌كانی گه‌نده‌ڵیی بۆ حكومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌یه‌نن به‌شوێنی مه‌به‌ست، تابڵیی كارێكی سه‌ركه‌وتوو پڕبایه‌خه ئه‌گه‌ر بچێته بواری پراكتیزه‌كردن وكاركردنی جدییه‌وه، چونكه به‌م جۆره كاركردنه هه‌موو وه‌سیله‌كانی به‌گه‌نده‌ڵییبوون بنبڕ ده‌كرێ و له‌وكاته‌دا هیچ كه‌سێ بیر له‌و جۆره كارانه ناكاته‌وه‌و ویژدانی هه‌موو لایه‌كمان دێته جووڵه‌و جگه‌له‌وه‌ش ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ پاراستنی لایه‌نی دارایی ولات و دستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تاوانێك ده‌كه‌ن یاخود یاسا و ڕێساكانی كۆمه‌ڵگا پێشێل ده‌كه‌ن و ده‌بێته هانده‌رێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌بینینی حاڵه‌تێكی گه‌نده‌ڵیی لایه‌نی به‌رپرس ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.
یاسای هه‌مواركردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌رزكرایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریاندا كه له19/5/2009، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، دوێنێ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردنی به‌رزكرده‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه، شیروان حه‌یده‌ری سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: كۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌كان داوایان لێكردین كه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكه‌ین و به‌زووترین كات په‌سندبكرێت بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبكرێن، ئێمه‌ش رۆژی پێنجشه‌ممه له‌په‌رله‌مان یاساكه‌مان هه‌مواركردو دوێنێ 16/2/2009 به‌رزمانكرده‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردنی.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: به‌پێی یاساكه (5) كورسی بۆ كلدۆئاشووری و سریان و (5) كورسی بۆ توركمان و (1) كورسی بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان دیاریكراوه.
له باره‌ی گۆڕینی سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌وه پرۆژه‌یه‌ك دراوه‌ته په‌رله‌مان كوردستان
(سبه‌ی):
تاڤگه محه‌مد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان به‌سبه‌ی راگه‌یاند: دوای داواكه‌ی لیستی یه‌كگرتوی ئیسلامی سه‌باره‌ت به گۆڕینی شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی كوردستان له لیستی داخراوه‌وه بۆ لیستی كراوه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتی: ده‌بێت له‌رێگه‌ی پرۆژه‌وه داوابكرێت.
تاڤگه محه‌مه‌د وتیشی: ئێمه‌ش وه‌كو لیستی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان پرۆژه‌كه‌مان ئاماده كرد‌و ئیمزامان بۆ كۆكردۆته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له ناو پرۆژه‌كه‌دا داوامان كردوه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌لیستی داخراوه بكرێت لیستی كراوه، چونكه لیستی كراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پره‌نسبپی ئافره‌ت و رێژه‌ی له 30% به‌شداری ژنان ناكۆك نابێت، بۆیه ئێمه چوار ئه‌ندامی لیستی یه‌كگرتوی ئیسلامی و دو ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامێكی سه‌ربه‌خۆ و یه‌كێكی لیستی سه‌وز واژۆمان كردوه و ناردومانه بۆسه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش ره‌وانه‌ی كاروباری ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانی كردوه تا بخرێته ناو به‌رنامه‌ی كاره‌كانه‌وه.
هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندده‌كرێت
سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 12/2 په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی د.كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتی ژماره 3 ی نائاسایی خولی گرێدانی یه‌كه‌می له‌ساڵی چواره‌می خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌برد.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خوێندرایه‌وه له‌یه‌ك خاڵ پێكهاتبوو ئه‌ویش بریتی‌بوو له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی چواره‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ژماره 1ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكراوه.
په‌رله‌مان ناوی خۆی گۆڕی
له‌دانیشتنی نائاسایی خۆیدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا ته‌مه‌نی خۆپاڵاوتن له 30ساڵه‌وه بكرێته 25 ساڵ، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌كۆی ده‌نگ ناوی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیش گۆڕرا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا، كه‌وێڕای ته‌مه‌نی خۆپاڵاوتن، بڕیاره رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ژنان‌و كۆتایی نوێنه‌رایه‌تی كه‌مینه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، په‌رله‌مان بڕیاریدا ته‌مه‌نی خۆپاڵاوتن پێنج ساڵ كه‌م بكرێته‌وه‌و له 30ساڵه‌وه بكرێت به 25ساڵ.
زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه خسته‌رو و دواتر به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاردا ته‌مه‌نی 25 ساڵی دیاری بكرێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆی بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان كاندید ده‌كات به جۆرێك كه ئه‌و كه‌سه ته‌مه‌نی 24 ساڵی ته‌واو كردبێت و پێی نابێته ته‌مه‌نی 25 ساڵییه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی كاندید ده‌كات كه‌سایه‌تی ته‌واو (اهلیه كامله)ی هه‌بێت.
هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، گۆڕینی ناوی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرد.
پێشتر راگه‌یانرا، كه هه‌ر له‌م دانیشتنه‌دا مه‌سه‌له‌ی رێژه‌ی نیشتمانی زیاتر ده‌كرێت‌و ژماره‌یه‌ك كورسیش بۆ توركمان‌و مه‌سیحی‌و كلدۆئاشورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كرێت.
جێی ئاماژه‌یه، له‌میانی به‌شی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كانه‌وه په‌خشكرا، ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران باسیان له‌شێوازی ده‌نگدانیش كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه وه‌ڵامدرانه‌وه كه شێوازی ده‌نگدان له‌ئه‌جێندای كاری په‌رله‌ماندا نییه.
بڕیاره رۆژی 19ی ئاداری بۆ داهاتو، هه‌ڵبژاردنی سێیه‌م په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی 18ساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
په‌رله‌مان 5مادده له‌یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار ده‌كات
رێژه‌ی ژنان و ئافره‌تان له 25% كرا به 30% و ته‌مه‌نی یاسایی په‌رله‌مانتاریش كرایه 25 سال
سه‌عات 12ی نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی د.كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتی ژماره 2 ی نائاسایی خولی گرێدانی یه‌كه‌می له‌ساڵی چواره‌می خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌برد.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خوێندرایه‌وه له یه‌ك خاڵ پێكهاتبوو ئه‌ویش بریتی‌بوو له‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی چواره‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ژماره 1ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكراوه.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌لیژنه‌ی یاسایی كرد راپۆرتی خۆیان ده‌رباره‌ی پرۆژه یاساكه‌بخوێننه‌وه، كه‌به‌شێووه‌یه‌كی گشتی پسشتگیری خۆیان بۆ پرۆژه‌كه راگه‌یاندبوو ته‌نها داوای هه‌موار كردنی چه‌ند برگه‌و مادده‌یه‌كیان كردبوو له‌وانه برگه 2ی ماده‌ی 21 و برگه 1ی مادده‌ی 22 و مادده‌كانی 46 و 49ز 50 و هه‌ردوو برگه‌ی 1 و 5 له‌مادده‌ی 56 له‌گه‌ل زیادكردنی دووبرگه‌ی تر بۆ مادده‌كه‌و هه‌مواركردنی مادده‌ی 18 و له‌گه‌ل دواكردنی گۆرینی ته‌مه‌نی ئه‌ندام په‌رله‌مان له30 سالیه‌و بۆ 25 و زیادكردنی رێژه‌ی ژنان و ئافره‌تان له 25% بۆ 30%.
ده‌ركردنی یاسای كاری حزبه‌كان یاسایه‌كی زۆر پێویسته
ئارێز: ئه‌و یاسایه رێگری بۆ دروست ده‌كرێت
له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان نییه
سایتی چاو‌دێر-تایبه‌ت: ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی پارله‌مانی كوردستان ته‌ئكیدی كرده‌وه ده‌ركردنی یاسای كاری حزبه‌كان یاسایه‌كی زۆر پێویسته بۆ رێكخستنی كاروباری حزبایه‌تی و كاری حزبی له هه‌رێمی كوردستان و دیاری كردنی ئه‌رك و مافی حزبه‌كان. ئارێز عه‌بدوڵا بۆ سایتی چاو‌دێر وتی:
ئه‌و یاسایه رێگری بۆ دروست ده‌كرێت، چونكه ره‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كان نه‌بێت، وتیشی ئه‌و یاسایه زۆر پێویسته بۆ كاری حزبایه‌تی به‌ڵام رێگری بۆ دروست ده‌كرێت چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان و حزبه‌كان دا نی یه
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاوتوێ ده‌كات
هه‌مووان له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زیدان
دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی له‌پارێزگانی عیراق، بڕیاره له‌مانگی 5ی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی پارێزگانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، به‌لام تاكو ئێستا قانونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ندنه‌كراوه له‌هه‌مانكاتدا له‌سه‌ر هه‌ندێ بڕگه‌ی پرۆژه یاساكه جیاوازیی هه‌یه له‌تێڕوانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌لایه‌ك و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌كی تر، بڕیاریشه په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی دانیشتنێكی نائاساییه‌وه له‌م مانگه‌دا یاساكه په‌سه‌ندبكات.
لامه‌ركه‌زی سیستمه شیاوه‌كه
دوای ئه‌وه‌ی عیراق ده‌یان ساڵی له‌ژێر سیستمی مه‌ركه‌زیه‌تدا تێپه‌ڕاندو ئه‌م سیستمه چه‌ندان گرفتی سیاسیی و ئیداریی و ئابووریی كۆمه‌لایه‌تی رووبه‌ڕووی عیراق كرده‌وه، له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام پێده‌چێت ئه‌م سیستمه ماڵئاوایی له‌عیراق كردبێت و جگه‌له‌وه‌ی له‌ده‌ستووردا بنه‌ماكانی مه‌بده‌ئی لامه‌ركه‌زییه‌ت چه‌سپاوه زۆریك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به‌توندی به‌رگری له‌سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كه‌ن له‌عیراقدا، وه‌ك شیروان حه‌یده‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی پێده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمیش په‌یڕه‌وكردنی سیستمی مه‌ركه‌زی كردووه‌ته ئامانج و ده‌ڵێت:
شێروان حه‌یده‌ری له باره‌ی دانیشتنی سبه‌ی بۆ په‌یامنێر ده‌دوێ
PNA- سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌و هه‌مواركردنانه‌ی كه بڕیاره سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامی بدات له لێدوانێكی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ی كاتژمێر 11ی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات. ڕوونیكرده‌وه دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، تایبه‌ت ده‌بێت به یاسای هه‌موار كردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستانی ساڵی 1992. بڕیاريشه ناوی ئه‌نجومه‌نی نیشتيمانی كوردستان، هه‌موار بكرێت و بگۆڕێت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه ئه‌و شێوه‌یه زیاتر باوتره. شێروان حه‌یده‌ری له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ (په‌یامنێر) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه بڕیاره رێژه‌ی ئافره‌ت له 25% بكرێته 30% و هه‌ر كیانێكی سیاسی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات بكات پێویسته له 30% كاندیده‌كانی ئافره‌ت بێت. هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مان له 30 ساڵیه‌وه ده‌كرێته 25 ساڵ، سیسته‌می كۆتاش بڕیاره بۆ (توركمان) و (كلدو ئاشوور و سریانه‌كان) دابنرێت، كه بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و دوو پێكهاته‌یه 5 كورسی دیاری بكرێت.
ته‌ها عومه‌ر: له كوردستان یاساكان به میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن 
سه‌باره‌ت به زوڵمی یاسایی و كاریگه‌ری خراپی ئه‌و جۆره سته‌مه و جیاوازی له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تر زوڵم، هاوكات بونی زوڵمی یاسایی له هه‌رێمی كوردستان و نمونه و ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌و جۆره سته‌مه، سه‌روه‌ری یاسا له هه‌رێم و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ زوڵمی یاسایی و چه‌ند پرسیارێكی تر، سبه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستا ته‌ها عومه‌ر سازداوه.
سبه‌ی: سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، ئایا زوڵمی یاسایی چییه؟
ته‌ها عومه‌ر: زوڵمی یاسا یاخود "سته‌می یاسا" به‌شێكی رێكخراوه (منڤم) له كۆی ئه‌و شێوازه سته‌مانه‌ی له مرۆڤ ده‌كرێت.
مرۆڤ، به سروشتی خۆی بێت، یان هه‌ر پاڵنه‌رێكی مادی یان مه‌عنه‌وی هه‌بێت ناچاری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیه، ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیش كۆمه‌ڵێ په‌یوه‌ندی جۆراوجۆری ناو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه، له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندی و تێركردنی غه‌ریزه‌كانی... بۆیه له‌مانه‌وه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش بۆ بۆ رێكخستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ململانێكانی یاسا، وه‌ك باشترین وه‌سیله به‌كارده‌هێنێت.
راگه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنی كوردی و نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ رێكخستنی
رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لیكترۆنی له دونیای راگه‌یاندندا ئه‌زمونێكی نوێیه و له هه‌رێمی كوردستانیش مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 10 ساڵی رابردوو. رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لیكترۆنی نه‌ك هه‌ر له‌ئاستی كوردستان، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش كێشه‌ی یاسایی گه‌وره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ رێكخستنی كاری ئه‌و جۆره رۆژنامه‌گه‌رییه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپاش یاسای جیاجیا به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له ناوزڕاندن و بوختان و كۆپیكردنی به‌رهه‌می كه‌سانی تر داڕێژراوه و ساڵانه‌ش چه‌ندین كه‌س و لایه‌نی جیاجیا روبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رباری ئه‌و هه‌وڵانه‌ش تائه‌مڕۆ نه‌توانراوه وه‌ك پێویست رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لیكترۆنی له‌جیهان به‌گشتی و كوردستانیش به‌تایبه‌تی یاسایه‌كی بۆ دابڕێژرێت بۆ رێكخستنی.
د.سامان فه‌وزی پسپۆڕ له‌بواری راگه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنی له‌لێدوانێكدا بۆ PUKmedia وتی: هه‌موو چالاكییه مرۆییه‌كان به یاسایه‌ك ریَكده‌خریَت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا راگه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت له‌ژێر سێبه‌ری یاسایه‌كی تایبه‌تدا كاری رێكبخرێت.
هه‌ر بیانیه‌ك به بێ رێگه‌پێدانی یاسایی بێته ناو عێراقه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت
PNA - وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی فیدراڵ رایگه‌یاند، هه‌ر بیانییه‌ك بێته خاكی عێراقه‌وه به بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وا به گوێره‌ی ماده‌ی 10ی یاسای پاسه‌پۆرت و مانه‌وه رێوشێوێنی یاسایی له به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له قه‌زای فه‌لوجه رۆژنامه‌وانێكی بیانی ده‌ستگیركرا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێنه‌دراوه بێته ناو خاكی عێراقه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی فیدراڵ به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد. به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هه‌ر هاوڵاتییه‌كی بیانی به هه‌ر پیشه‌یه‌ك بێته ناو خاكی عێراقه‌وه به بێ رێگه پێدانی یاسایی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه ئه‌وا رووبه‌رِووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه. له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ر كه‌سێك به بێ رێگه پێدان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه كه تاكه لایه‌نی به‌رپرسه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وا رووبه‌رِووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه و به‌ند ده‌كرێت و سزای ماڵی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت و پاشان ره‌وانه‌ی وڵاتی خۆی ده‌كرێته‌وه. ئه‌م برِیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی فیدراڵ دوای ئه‌وه هات، كه رۆژنامه‌وانێكی ئیتالی له ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتبووه ناو عێراق و له فه‌لوجه ده‌ستگیركرا به بیانووی نه‌بوونی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی فیدراڵ
سبه‌ینێ په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌وه ده‌كات
بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌وه بكات.
له راگه‌یاندنێكدا كه له‌سایتی په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌په‌رله‌مانتاران كردوه، سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ (11/2) له‌دانیشتنی نائاسایی ژماره‌ی (2)ی خولی گرێدانی دوه‌م له‌ساڵی چواره‌م ئاماده‌بن بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌مواركردنی چواره‌می یاسای هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عیراقه‌وه.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت رایانگه‌یاند: پابه‌ند ده‌بن به‌سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی (19/5).
بۆ چواره‌مین جار یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان هه‌موار ده‌كرێت
PNA – رۆژی چوارشه‌ممه، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات و تیایدا بۆ چواره‌مین جار یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی هه‌موار ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه، ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان "تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌نی" له لێدوانێكی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند، بڕیاره كاتژمێر 11ی رۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات.
ناوبراو ڕوونیكرده‌وه دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، تایبه‌ت ده‌بێت به یاسای هه‌موار كردنی چواره‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستانی ساڵی 1992، كه پێشتر سێ جاری تر هه‌موار كراوه، دیاره ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان به شێواز‌و میكانزمی نوێی ئه‌نجام بدرێت.
"سارمه‌می" له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ (په‌یامنێر) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه بڕیاره رێژه‌ی ئافره‌ت له 25% بكرێته 30% و ته‌مه‌نی ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مان له 30 ساڵیه‌وه بكرێته 25 ساڵ، هه‌روه‌ها سیسته‌می كۆتا بۆ (توركمان) و (كلدو ئاشوور و سریانه‌كان) دابنرێت، كه بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و دوو پێكهاته‌یه 5 كورسی دیاری بكرێت.
دادگای فیدڕاڵی بڕیاری به‌یاسایی‌بوونی دانیشتنه‌کانی به‌بێ بوونی سه‌رۆکێک بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ر کرد
PNA- "به‌هاء ئه‌عره‌جی" سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند؛ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر یاسایی‌بوونی دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌بێ بوونی سه‌رۆکێک بۆ ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌ر کرد.
له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا، که "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر" تێدا ئامادبوو، "به‌هاء ئه‌عره‌جی" سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له کۆشکی "کۆنگره‌کان"ی "به‌غدا" رایگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ پێنچ‌شه‌ممه دادگای باڵای فیدراڵی "ده‌ستووری"، له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یاداشتنامه‌یه‌کی لیژنه‌ی یاسایی و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، که به‌ر له دوو هه‌فته سه‌باره‌ت به دانانی ره‌وشێک بۆ دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌ن به بێ بوونی سه‌رۆکێک ئاڕاسته‌ی دادگاکه کرابوو، بڕیاری له‌سه‌ر یاسایی‌بوونی دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌رکرد، جگه له‌وه‌ش بڕیاره‌که یاسایی‌بوونی سه‌رجه‌م یاسا و بڕیاره‌کان ده‌گرێته‌وه، که ئه‌نجومه‌نه‌که به بێ سه‌رۆک ده‌ریان ده‌کات. "به‌هاء ئه‌عره‌جی" ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، که بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی کۆتایی به هه‌وڵی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی هێنا، که ده‌یانویست کۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م کاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌ویش به هۆی خواست و ویستیان له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ش‌به‌ش‌کاری بوو.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، "ئه‌عره‌جی" ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌م بڕیاره هاوکار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا، ژماره‌یه‌ک بڕیار و یاسا ده‌ربچن که په‌یوه‌ندیان به ژیانی هاوڵاتیانی عێراقه‌وه هه‌یه، له‌وانه‌ش پرسی په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی ساڵی 2009.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا، "ئه‌عره‌جی" راشیگه‌یاند؛ دادگای باڵا رێگه‌ی به ئه‌ندامی له‌کارلابراو یان له ده‌ست‌له‌کاركێشاوه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌که داوه، به‌وه‌ی گه‌ر جێگه‌ی له ناو ئه‌نجومه‌ن به‌تاڵه، ئه‌وا بۆ ناو ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر "مه‌حمود مه‌شهه‌دانی" سه‌رۆکی له‌کارلادراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جێبه‌به‌جێ ده‌کرێت.
پسپۆڕێكی یاسایی: پارێزگاره‌كان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كانیان له‌ده‌ستداوه
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری یاسایی له عێراق رایگه‌یاند: به كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، پارێزگاره‌كان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (اصوات العراق)، تارق حه‌رب پسپۆڕی یاسایی و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری یاسایی له عێراق رونیكرده‌وه: سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و پارێزگاره‌كانی عێراق و خاوه‌ن پله‌داره‌كان له پارێزگاكان له ئێستادا بونه‌ته حكومه‌تی كارهه‌ڵوه‌شاوه، واته ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌نها ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌میان به‌ده‌سته‌وه ماوه كه ئه‌ویش ده‌بێت پابه‌ندی كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی یاسایی بێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: به‌پێی یاسا، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته هۆی گۆڕینی ئه‌و حكومه‌تانه بۆ حكومه‌تی كارهه‌ڵوه‌شاوه و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه و له ئاستێكی دیاریكراودا ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئاشكرا ده‌كرێت و حكومه‌تی نوێ له ئه‌نجومه‌نی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
(حوكمی ئیعدام) لوتكه‌ی دادپه‌روه‌رییه


له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه، به‌رواری 6/1/2009 له لاپه‌ڕه‌ی بیروڕادا، بابه‌تێك له‌ژێر ناونیشانی (په‌یامێك بۆ په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌م) به پێنوسی (كاك خه‌ڵات عومه‌ر) بڵاوبویه‌وه. نوسه‌ر له بابه‌ته‌كه‌یدا داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كات حوكمی ئیعدام نه‌هێڵن‌و به‌شتێكی زۆر ناشیرین وێنای ده‌كات‌و ئه‌ڵێ (دزێوترین تاوانه له مێژووی ده‌وڵه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانیدا، به‌ربه‌ریانه‌ترین‌و دڕندانه‌ترین دیارده‌ی نه‌ریتی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌یه، شه‌رعییه‌ت به‌خشینه به تاوان، به‌ناوی دادوه‌رییه‌وه. ئه‌وه‌ی كه شایسته‌ی زۆرترین ناوزڕاندن‌و سوكایه‌تی پێكردنه‌و ناویان ناوه (حوكمی ئیعدام)، جێی داخیشه یه‌كێك له ناشیرین‌ترین نمونه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و حوكمه‌ش، شانۆكه‌ی زیندانێكی حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه بێت‌و ئه‌وه‌نده‌ش قێزه‌ون بێت، هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایله‌كه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌كی زۆری لێ بكه‌وێته‌وه. (حوكمی ئیعدام) گه‌وره‌ترین تاوانه كه ده‌وڵه‌ت به‌ناوی دادوه‌رییه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات). تێناگه‌م ئه‌م به‌ڕێزه به چ پێوه‌رێك حوكمی ئیعدامی وه‌ك گه‌وره‌ترین‌و دزێوترین تاوان‌و به‌ربه‌ریانه‌ترین‌و دڕندانه‌ترین دیارده له قه‌ڵه‌م ده‌دات؟ نازانم (كاك خه‌ڵات) خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵی هه‌بێ بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، یان پێده‌چێت له ده‌ره‌وه بێت‌و باش بارودۆخی ئه‌م وڵاته‌ی بیرنه‌مابێت.. وه‌گه‌رنا بڕواناكه‌م ڕێگه‌ی به‌خۆی بدایه به‌و ڕه‌هاییه قسه له‌سه‌ر شتێك بكات كه زۆرترین قسه‌وباس هه‌ڵده‌گرێ‌و چه‌ندین لایه‌نی هه‌یه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پێویسته یاسای هه‌لبژاردن هه‌موار بكرێت
PNA- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند پێویسته یاسای هه‌لبژاردن هه‌موار بكرێت و رێژی ژنان له‌په‌رله‌ماندا بكرێته 30% و مه‌رجی ته‌مه‌نی ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش له30سالیه‌وه بكرێته 25 سال .
نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌لبژاردنه‌وه‌ی خولێكی تری په‌رله‌مان و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌گه‌ل لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی باس له‌برگه‌و مادده‌كانی پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كرا كه ئیستا دوای ده‌وله‌مه‌ندكردنی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی واپێویست ده‌كات بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت نێردراوه بۆ حكومه‌ت .
له‌باری هه‌لبژاردنه‌وه‌ی خولێكی تری په‌رله‌مانیش له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: له‌به‌ر رۆشنایی دواكاری رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ژنان و رێكخراوه‌كانی لااوان و گه‌نجان و رێكخراوه‌كانی تری كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی پێویسته پرۆژه یاسایه‌ك بۆ هه‌مواركردنی یاسای هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌بكرێت كه‌تیایدا رێژی ژنان له‌په‌رله‌ماندا بكرێته 30% و مه‌رجی ته‌مه‌نی ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش له30سالیه‌وه بكرێته 25 سال و هه‌ر برگه‌یه‌كی تریش به مه‌رجێ له‌به‌رژوه‌ندی دیموكراسی و كۆمه‌لگا كه‌مان بێت پێویستی به‌هه‌موار كردن هه‌بێت له پرۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌كه جێگای بكرێته‌وه.
هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌نجومه‌نی شاره و‌انیه‌كان كرا به‌تایبه‌تی دوای هه‌لبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و سیستمی كۆتا بۆ پێدانی كورسی له‌په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به نه‌ته‌وه‌كانی تری كوردستان.
"ره‌نگه به‌سیستمی داخراو به‌ڕێوه‌بچێت"
زانا رۆستایی: مانگی داهاتو یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان تاوتوێده‌كرێت
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "مانگی داهاتو، په‌رله‌مان تاوتوێی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌كات".
په‌رله‌مانتار زانا رۆستایی به كه‌ناڵی KNNی رایگه‌یاند: "سه‌ره‌تای مانگی شوبات پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان لـه لایه‌ن په‌رلـه‌مانه‌وه گفتوگۆی لـه‌سه‌ر ده‌كرێت، به تایبه‌تی ته‌مه‌نی پاڵێوراو كه نا‌بێـت لـه 25 ساڵ كه‌متر بێت".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ی وت: " پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت كه 19/5/2009یه، هه‌رچه‌نده تائێستا پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌رنه‌كراوه، یان یاسا كۆنه‌كه هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه".
وتیشی: "ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان یان پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن دابڕێژێت، یان یاسا كۆنه‌كه هه‌مواربكاته‌وه، چونكه به‌پێی یاسا كۆنه‌كه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان له‌یه‌ك كاتدا ده‌بێت‌و رون نییه كه به چ شێوازێك هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
پرۆژه‌ی لێپرسینه‌وه له‌گه‌نده‌ڵی‌و كاره ناڕه‌واكان له‌به‌رنامه‌ی كاری پارله‌ماندا نییه
كه‌موكورتی له پرۆژه‌كه‌وه بووه
دوای ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی كه پێشكه‌ش كرا له په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵی‌و كاره ناڕه‌واكان، له ئێستادا ئه‌و پڕۆژه‌یه له بارنامه‌ی كاردا نیه، له‌و باره‌یه‌وه سه‌ردار هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سایتی چاو‌دێر ڕایگه‌یاند:
ئێمه كاتی خۆی پڕۆژه‌كه‌مان پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد، به‌لاَم كێشه‌ی تێكه‌وت ووتیشی له ئێستادا له ناو به‌رنامه‌دا نیه ده‌بێت سه‌رله‌نوێ دایڕژینه‌وه و پڕۆژه‌كه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ینه‌وه.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رونیشیكرده‌وه: له پڕۆژه‌كه‌دا هه‌ندێك كه‌موكورتی تێدا بوو ده‌بێت ئه‌و كه‌موكورتیانه ڕێك بكه‌ینه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین.




